دۆناڵد ترەمپ: سەرۆکی ڤەنزوێلا دەستگیرکرا

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند'' بە سەرکەوتویی هێرشمان کردە سەر ڤەنزوێلا مادۆرۆ و هاوسەرەکەشی دەستگیرکران.'' 

دۆناڵد ترەمپ، لەڕێگەی تروس سۆشیاڵەوە پەیامێکی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ڤەنزوێلا بڵاوکردەوە'' دوای پلاندانانی ورد بە سەرکەوتویی هێرشێکی بەرفراوانمان بۆسەر ڤەنزوێلا ئەنجامداوە و سەرۆکی وڵاتەکەش دەستگیرکراوە.'' 

ترەمپ وتیشی'' نیکۆڵاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە فڕۆکەخانە و لە کاتی هەوڵدان بۆ چوونە دەرەوەی وڵاتەکە دەستگیرکراون و براونەتە دەرەوەی ڤەنزوێلا.'' 

لەلای خۆشیەوە، ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند'' نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا لای ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌ره‌.''

ململانێی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا مێژوویەکی درێژی هەیە، بەڵام قەیرانی سیاسی ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردنە کێشە لەسەرەکانی ساڵی ٢٠١٩ کە تێیدا مادۆرۆ بە شێوەیەکی نایاسایی دەسەڵاتی گرتە دەستەوە لەو کاتەوە وڵاتەکە بەدەست هەڵاوسانی زۆر، نەبوونی ئاسایش و سزای ئابوورییەوە دەناڵێنێت.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئەمریکا هێرشێکی سەربازی بەرفراوانیان بۆ سەر ڤەنزوێلا دەستپێکرد.

ئەم ئۆپەراسیۆنە چەندین ناوچەی ستراتیژی لە کاراکاسی پایتەخت و شارەکانی تری وەک میراندا و لا گوایرای کردووەتە ئامانج.




PM:02:11:03/01/2026