عه‌لی خامنەیی: پێویسته‌ خۆپیشانده‌ران كۆتایی به‌ ئاژاوەگێڕی بهێنن

ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، دەڵێت'' پێویسته‌ خۆپیشانده‌ران كۆتایی به‌ ئاژاوەگێڕی بهێنن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و ئاژاوەگێڕی جیاوازن.'' 

عه‌لی خامنەیی لە وتارێکدا کە لە میانەی دیدارێکدا، رایگه‌یاند'' ئەو بەرزبونەوە ناڕەوایەی نرخی دراوی بیانی، ناسەقامگیری و ناجێگیریی، شتێکی ئاسایی نییە، ئەوە کاری دوژمنە، بێگومان دەبێت لە ڕێگەی ڕێکاری جۆراوجۆرەوە بوەستێنرێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، جیاکردنەوەی ناڕەزایەتی و ئاژاوەگێڕی، ناڕەزایەتی ڕەوایە، بەڵام جیاوازە لە ئاژاوە، ئێمە قسە لەگەڵ خۆپیشاندەران دەکەین، بەرپرسانیش دەبێت قسەیان لەگەڵ بکەن، قسەکردن لەگەڵ ئاژاوەگێڕان بێمانایە، دەبێت کارەکانیان ڕابگیرێت. 

ئەمە لە کاتێکدایە، خۆپیشاندانەکانی ئێران پێی ناوەتە حەوتەمین ڕۆژی خۆیەوە. شەوی ڕابردوو شارەکانی ئێران شایەتی ناڕەزایەتی دژ بە حکومەت بوون و بە پێی ئامارەکان لانیکەم ١٣٢ کەس دەستگیرکراون و هەشت کەسێش ب تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراون .




PM:03:08:03/01/2026