حکومەتی ڤەنزوێلا: شوێنی سەرۆکی وڵات نەزاندراوە

جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند‌‌'' حکومەتی وڵاتەکەی شوێنی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی وڵات و هاوسەرەکەی نازانێت.‌‌''

دیلسی ڕۆدریگێز، بڵاویکردەوە'' حکومەتی ڤەنزوێلا داوای بەڵگە دەکات کە مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە ژیاندان و ڕووداوەکان پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانی پێکدەهێنن.'' 

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند'' ئەمریکا "هێرشێکی بەرفراوان"ی بۆ سەر ڤەنزوێلا ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا مادۆرۆ و هاوسەرەکەی گرت و لە ڕێگەی ئاسمانییەوە لە وڵاتەکە دوورخرانەوە.''

ڤەنزویلا دەکەوێتە باکووری کیشوەری ئەمریکای باشوور، پایتەختەکەی شاری کاراکاسە و خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا، ئابوورییەکەی بە تەواوی پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت.

سەرەڕای هەبوونی نەوت، وڵاتەکە لە ساڵانی دواییدا تووشی قەیرانێکی دارایی زۆر سەخت و هەڵاوسانی گەورە بووە، کە بووەتە هۆی دابەزینی بەهای دراو و کەمیی خۆراک و دەرمان.

ژمارەی دانیشتووانی فەنزویلا بەپێی خەمڵاندنە نوێیەکانی ساڵی ٢٠٢٥ و ٢٠٢٦، بە نزیکەیی لە نێوان ٢٨ ملیۆن بۆ ٣٠ ملیۆن کەسدایە.

ئەم ژمارەی کۆچبەران زۆر بەرزە، ژمارەی ڕاستەقینەی دانیشتووان بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە. زیاتر لە ٧ ملیۆن فەنزویلی لە ساڵانی ڕابردوودا وڵاتیان جێهێشتووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی گەشەی دانیشتووان خاو ببێتەوە یان لە هەندێک ساڵدا کەم بکات.





PM:03:41:03/01/2026