نەتانیاهۆ: دوور نییە گەلی ئێران چارەنووسی خۆی بگرێتە دەست


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران هاتە دەنگ و پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕێت و دەڵێت "پێشبینی دەکرێت لەم ساتەدا گەلی ئێران چارەنووسی خۆی بەدەستەوە بگرێت".

یەک شەممە، ٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیند " ئێمە هاوسۆزی خەباتی گەلی ئێران و ئاواتەکانیانین بۆ گەیشتن بە ئازادی و دادپەروەری"، ئاماژەش بەوە دەکات لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن باسیان لە پرسی ئێران کردوە و ڕێکەوتوون لە سفرکردنەوەی پیتاندانی یۆرانیۆمی ئێران.

لەسەر هەمان بابەت دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی هەینی ووتی "ئەگەر حکومەتی ئێران تەقە لە خۆپیشاندەران بکات، ئەوا ئێمە پڕچەکین".

٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، خۆپیشاندانی دانیشتوانی تاران دەستی پێکرد و دواتر گواسترایەوە بۆ شارەکانی دیکەی ئێران و پارێزگای کرماشان و ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە پێ ئامارە نافەرمیەکان تا ئێستا ١٧ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندارن و سەدانیش دەست بەسەر کراون.




PM:05:53:04/01/2026