دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە لە وڵاتانی جیهان دەکات، هاوشێوەی ڤه‌نزوێلا دەبن

سه‌رۆكی ئه‌مریكا بەردەوامە لە هه‌ڕه‌شه‌کانی و بە جێگری سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا دەڵێت'' ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیارێكی دروست نەدات باجێکی گەورە دەدات.''

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند'' ره‌نگه‌ ئه‌مریكا له‌ ڤه‌نزوێلادا نه‌وه‌ستێت، ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا بگاته‌ وڵاتانی تر له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایش.''

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ واشنتۆن زۆر پێویستی به‌ گرینلاند هه‌یه‌ به‌ هۆكاری په‌یوه‌ست به‌ ئاسایشی نیشتمانی و ئابووری".

وتیشی'' ئەگەر دێڵسی رۆدریگێز جێگری سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا بڕیارێکی دروست نەدات هاوشێوەی سەرۆکی پێشوتری بەسەر دێت.'' 

رۆژی شه‌ممه‌ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند'' ئۆپەراسیۆنێکی نایابمان ئەنجامدا بۆ دەستگیکردنی مادۆرۆ و هاوسەرەکەی و تیمەکانمان کارێکی باوەڕپێنەکراویان ئەنجامدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌مریكا به‌نیازه‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌ له‌ ڤه‌نزوێلا "به‌ڕێوه‌ببات". 




PM:10:45:04/01/2026