سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، لێكه‌وته مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
بنیامین نه‌تانیاهۆ له وتارێكیدا رایگه‌یاند'' كاردانه‌وه‌كانی هه‌ر هێرشێكی تاران بۆسه‌ر ته‌لئه‌بیب له‌ڕاده‌به‌ده‌ر جددی ده‌بن".
ده‌شڵێت'' دۆناڵد تره‌مپ پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ داماڵینی چه‌ك له حه‌ماس و كه‌رتی غه‌زه، له ئێستادا هه‌ردولا كارده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی دوایین زیندانی ئیسرائیلی له كه‌رتی غه‌زە
نه‌تانیاهۆ جه‌ختیكرده‌وه كه ئیسرائیل و ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنی ته‌واودان له‌سه‌ر ڕێگریكردن له ئێران له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی یان په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی موشه‌كی بالیستیكی.
ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوەوە خۆپشاندان و ناڕەزایەتی لە ئێران دەستپێكردوە كە دژی بە بەرزبونەوەی نرخەکان، هەڵاوسانی زۆر و دابەزینی توانای بژێوی ژیانە.