دۆناڵد ترەمپ: ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤەنزوێلامان ڕادەستکراوە

سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند” حکومەتی کاتیی ڤەنزوێلا نزیكەی ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت رادەستی ئەمەریکا دەکات و داهاتەکەشی لەژێر سەرپەرشتی ئیدارەكەیدا دەبێت.” 

 دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال، بڵاویکردەوە” حكومەتی کاتیی لە ڤەنزوێلا لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی کوالیتی بەرز و سزادراو رادەستی ئەمریکا دەکەن.” 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو نەوتە بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت، خۆی دڵنیادەبێتەوە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی ڤەنزوێلاو ئەمریکا بەکاردەهێنرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ترەمپ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندبو کە کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا ملیارەها دۆلار لە ڤەنزوێلا وەبەرهێنان دەکەن، ئەمەش دوای دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریکاوە.



AM:10:06:07/01/2026