لە ئێران هێڵی ئینتەرنێت بە تەواوی پچڕا


لەگەڵ بەردەوامی و چڕبوونەوەی خۆپشاندانەکان لە ئێران، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە ئینتەرنێت بە تەواوی پچڕاوە.

کۆمپانیای کێنتیک،کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە بۆ چاودێریکردنی ئینتەرنێت، رایگەیاند" لە ئێوارەی پێنجشەممەوە ، ئینتەرنێتی ئێرانی بەتەواوی پچڕاوە".

بەپێی هێڵکارییەکانی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت لە ئێران کە لەلایەن کۆمپانیاکە بڵاوکراوەتەوە، پچڕانی ئینتەرنێت لە دەوروبەری کاتژمێر ٢٢:١٥ بەکاتی ئێران ڕوویداوە و هاوکاتە لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان.

لەم ماوەیەدا پەیوەندی تۆڕەکان بۆ نزیک لە سفر دابەزی و ئینتەرنێت بە شێوەیەکی کاریگەر بە تەواوی پچڕا.

ناڕەزایەتییەکان لە ئێران لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد و ئێستا زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە و بەشدارییەکی بەرچاو لە شارە گەورە و بچووکەکانی سەرتاسەری وڵاتدا هەیە وبەشێک لە سارە کوردییەکانیشی گرتووەتەوە. 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە زیانی گیانی و دەستگیرکردنی بەربڵاوی خۆپیشاندەران و وەڵامدانەوەی سەرکوتگەرانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکەن بە لانیکەمەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٢٠٠ کەس دەستگیر کراون. 

 ناڕەزایەتییەکان لەسەر قەیرانی ئابووری، داڕمانی دراو، هەڵاوسان، و بژێوی ژیان دەستی پێکرد، بەڵام درێژبووەتەوە بۆ داخوازییە سیاسییەکان. 







PM:03:06:09/01/2026