ئەمەریکا ئاشکرای دەکات کە ڕاپۆرتەکان باس لە بەکارهێنانی
هێزە و ملیشیاکانی عێراق دەکات بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران
ودەڵێت" به کارهێنانی ئەو هێزانه دژ به هاووڵاتیانی خۆی دەبێتە خیانەتی قووڵێکی
دیکه له گەلی ئێران".
هەژماری فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی سۆشیال
میدیا ئێکس لە پەیامێکدا نووسیویەتی" ئەمریکا نیگەرانە لەو هەواڵانەی باس لەوە
دەکەن کە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی میلیشیا عێراقییەکانی بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە
ئاشتیخوازانە بەکارهێناوە".
وەزارەتەکە ئاشکراشی دەکات" ئه م ڕژیمه به ملیاران
دۆلاری هی گەلی ئێرانی له تیرۆریستان خەرج کردووه ، به کارهێنانی ئەو هێزانه دژ به
هاووڵاتیانی خۆی دەبێتە خیانەتی قووڵێکی دیکه له گەلی ئێران."
ناڕەزایەتییەکان لە ئێران لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد
و ئێستا زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە و بەشدارییەکی بەرچاو لە شارە گەورە و
بچووکەکانی سەرتاسەری وڵاتدا هەیە.
هەروەها ماوەی دوورۆژە ئینتەرنێتب
وهێڵی تەلوفۆن لە سەرتاسەری وڵات لە وەڵامی خۆپیشاندانەکاندا پچڕاوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە زیانی گیانی و دەستگیرکردنی بەربڵاوی
خۆپیشاندەران و وەڵامدانەوەی سەرکوتگەرانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکەن و بە
گوێرەی ئاخرین ئامار نزیکە ٤٥ کەس کوژراون وزیاتر لە ٢٢٠٠ کەس دەستگیر کراون.
ناڕەزایەتییەکان لەسەر قەیرانی ئابووری، داڕمانی
دراو، هەڵاوسان، و بژێوی ژیان دەستی پێکرد، بەڵام درێژبووەتەوە بۆ داخوازییە سیاسییەکان.