ئێران.. شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاند'' شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای فارس لە باشووری ئێران کوژراون.'' 

ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لە ١٢٠ ئەفسەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران بریندار بوون. 

بۆ چواردەیەمین شەوی یەک لەدوای یەک، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لانی کەم ٤٦ شار و شارۆچکەی ئێرانی گرتەوە، هاوکات بووە لەگەڵ مانگرتنی گشتی و داخستنی بازاڕەکان لە ٥٠ شار و شارۆچکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر بانگەوازی حزب و ڕێکخراوە کوردییەکان.

بەپێی ئامارەکان، ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتووەتە زیاتر لە ٢ هەزار و ٢٧٧ کەس، کە ١٦٦یان مێردمنداڵی خوار ١٨ ساڵن. هەروەها ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ٤٨ کەس (بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە) پێکدادانی توند لە تاران و چەند شارێکی دیکە ڕوویداوە و چەندین ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان سووتێنراون.




PM:11:21:10/01/2026