رۆیتەرز: بژارده‌ی سه‌ربازیی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران خرایە بەردەم ترەمپ و ئیسرائیلیش ئامادەیە


بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دوابەدوای ئەگەری دەستوەردان وهێرشی سەربازی ئەمریکا، ئیسرائیل لە ئامادەباشی تەواو دایە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە" ئیسرائیل لە ئامادەباشییەکی بەرزدایە بۆ دەستێوەردانی سەربازی و هێرش بۆسەر ئێران لە ئەگەری دەستوەردانی ئەمریکا، دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە گەورەترین خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت لە ئێران بەڕێوەدەچێت".

ئاماژەی بەوەشداوە کە كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی سه‌ربازیی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران خراوه‌ته‌ به‌رده‌می و خه‌ریكه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كات.

ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاگادار لە وتووێژی ڕۆژی شەممەی نێوان نەتانیاهۆ و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نووسیویەتی" هەردوولا لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەگەری دەستوەردانی ئەمریکایان لە ئێران تاوتوێ کردووە".

ناڕەزایەتییەکان لە ئێران لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد و ئێستا زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە و بەشدارییەکی بەرچاو لە شارە گەورە و بچووکەکانی سەرتاسەری وڵاتدا هەیە. 

ماوەی دوو رۆژیشە ئینتەرنێت وهێڵی تەلەفۆن لە سەرتاسەری وڵات لە وەڵامی خۆپیشاندانەکاندا پچڕاوە. 

 ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە زیانی گیانی و دەستگیرکردنی بەربڵاوی خۆپیشاندەران و وەڵامدانەوەی سەرکوتگەرانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکەن وتا ئێستا بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە ٤٥ کەس کوژراون وزیاتر لە ٢٥٠٠ کەسیش دەستگیر کراون. 

 ناڕەزایەتییەکان لەسەر قەیرانی ئابووری، داڕمانی دراو، هەڵاوسان، و بژێوی ژیان دەستی پێکرد، بەڵام درێژبووەتەوە بۆ داخوازییە سیاسییەکان. 




AM:10:11:11/01/2026