ترەمپ: قسە لەگەڵ مەسک دەکەم بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت لە ئێران


پێنج ڕۆژە دەسەڵاتدارانی ئێران هێڵەکانی پەیوەندیان بڕیوە و ڕێگرن لە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان هاوڵاتیان و گەیاندنی هەواڵەکان بە دەرەوەی ئێران، ترەمپیش دەیەوێت لە ڕێگای ئیلیۆن مەسکەوە ئینتەرنێت بۆ ئێران دابین بکات.

دوو شەممە، ١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا باسی لەوەکرد، بەهۆی پچڕانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە ئێران، پلانی هەیە لەگەڵ ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس گفتوگۆ بکات بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە و وتی "مەسک لەم کارانەدا زۆر باشە".

ۆژی ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، خۆپیشاندانەکان لە تارانی پایتەختەوە دەستی پێکردوە و تا ئێستا زۆربەی ناوچەکانی گرتوەتەوە، لە بەرامبەردا ڕۆژ بە ڕۆژ دەسەڵاتدارانی ئێران هێرشەکانیان زیاتر دەکەن بۆ سەر خۆپیشاندەران، لەگەڵ ئەوەی هیچ ئامارێکی فەرمی بۆ کوشتنەکان نییە، بە هۆکاری بڕینی هێڵەکانی پەیوەندی هیچ زانیاریەک و دیمەنێک لە پێنج شەمەی هەفتەی ڕابردوەوە ناچێتە دەرەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان نزیکەی هەزار کەس و بریندار و دەستگیرکراوەکانیش بێشوماربن. 




PM:06:51:12/01/2026