ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: حکومەتی ئێران لە دواین ڕۆژەکانی تەمەنیدایە


فرێدرێش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە لیدوانێکدا باس لەوە دەکات کە حکومەتی ئێران لە دواین ڕۆژەکانی تەمەنیدایە و کۆتایی پێهاتوە.

سێ شەممە، ١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، فریدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا، لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ هیندستان بە ڕۆژنامەوانانی راگەیاند "کاتێک ڕژێمێک تەنیا بە زەبر و زەنگ بتوانێت دەسەڵات بپارێزێت، ئەوا بە کردار کۆتایی هاتووە، بڕوام وایە ئێمە ئێستا شایەتی دوایین رۆژ و هەفتەکانی ئەم رژێمەین".

ڕۆژی ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، خۆپیشاندانەکان لە تارانی پایتەختەوە دەستی پێکردوە و تا ئێستا زۆربەی ناوچەکانی گرتوەتەوە، لە بەرامبەردا ڕۆژ بە ڕۆژ دەسەڵاتدارانی ئێران هێرشەکانیان زیاتر دەکەن بۆ سەر خۆپیشاندەران، لەگەڵ ئەوەی هیچ ئامارێکی فەرمی بۆ کوشتنەکان نییە، بە هۆکاری بڕینی هێڵەکانی پەیوەندی هیچ زانیاریەک و دیمەنێک لە پێنج شەمەی هەفتەی ڕابردوەوە ناچێتە دەرەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان نزیکەی هەزار کەس و بریندار و دەستگیرکراوەکانیش بێشوماربن.




PM:03:57:13/01/2026