ئەمریکا ئیخوان موسلیمینی خستە ناو لیستی "تیرۆرەوە"

(ئیخوان موسلیمین) لە میسرو ئوردن و لوبنان لە لایەن ئیدارەی ترەمپەوە خرانە ناو لیستی "تیرۆرەوە".  

ئاژانسی هەواڵی (ئەسۆشەیتد پرێس) بڵاویکردووەتەوە کە ئیدارەی ترەمپ كۆمەڵەی (ئیخوان موسلیمین)ی لە (میسر- ئوردن- لوبنان) خستە لیستی رێكخراوە تیرۆرستییەكان، بەهۆی ئەوەی مەترسین بۆسەر ئەمریكاو بەرژەوەندییەكانی".

ئاژانسەکە ئاشکراشی دەکات گەنجینەی ئەمریکا  بەهۆی ئەوەی (ئیخوان موسلیمین) پاڵپشتی لە بزوتنەوەی حەماس كردووە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر.

بە گوێرەی ئاژانسەکە ئەمە توندترین پۆلێنبەندییە كە پێشكەشكردنی یارمەتی دارایی بەو رێكخراوە بە تاوان دەناسێنێت. 




PM:08:21:13/01/2026