سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا: کاتی سزای توندی ئێران هاتووە


سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا پەیامێک ئاراستەی خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران دەکات، و دەڵێت "کاتی ئەوەیە سوپای پاسداران بخەینە لیستی تیرۆرەوە و کاتی ئازادییە لە ئێران".

چوار شەممە، ١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند " ساڵی ٢٠٢٦ ساڵی کۆتاییهێنانە بە دیکتاتۆریەت و هەڵوێستی پەرلەمانی ئەورووپاش لەسەر ئەو پرسە ڕوونە، کاتی ئەوە هاتووە سزای تووند بەسەر ڕژێمی ئێراندا بسەپێنین بەهۆی تووندوتیژی، کوشتن و سەرکوتکردنەوە".

مێتسۆڵا لە کۆتایی پەیامەکەیدا داوا لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات، سوپای پاسدارانی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی بناسێنن. 

تا ئێستا ژمارەیەک وڵات سوپای پاسدارانی ئێرانیان خستووەتە لیستی تیرۆر یان لیستی ڕەشەوە، دیارترینیان ئەمریکا و ئوسترالیا و سوێدن.

٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە، خۆپیشاندەران ڕوبەڕووی کوشتنی بێ شوماری ڕاستەوخۆ و لە سێدارەدان، بریندرابوون، دەستگیرکردن بوونەتەوە، کە تائێستا بە هۆی بڕانی هێڵەکانی پەیوەندی ئامار و ژمارەی دروست نازاندرێت، بەڵام باس لە کوژرانی زیاتر لە ١٢ هەزار کەس دەکرێت بە پێی چەند گرتەیەکی دزەپێکراو کە بڵاوکراونەتەوە. 




PM:07:33:14/01/2026