سیناتۆری ناسراوی ئەمەریکا لیندسی گراهام رایدەگەیەنێت " پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر کەمینەکان جێگەی قبوڵکردن نییە و بێدەنگییان لێ ناکەین".
لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ئەمەریکییەکان لیندسی گراهام سیانتۆری ناسراوی ئەمەریکا دەڵێت " ئەوەی زیاتر جێی نیگەرانییە، گەیشتنی چەند ڕاپۆرتێکە کە بە جێی متمانەیان دەزانم، ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپای سووریا و تورکیا لەوانەیە خەریکی پێشڕەویی زیاتر بن دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان".
گراهام داوا لە وڵاتەکەی، ئەمەریکا دەکات "ئەم هەنگاوە دەبێت لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وەڵامێکی توندی بدرێتەوە".
داوا لە حکومەتی سوریا و تورکیاش دەکات بە ژیری و دانایی بڕیار بدەن".
ئەو سیناتۆرەی ئەمەریکا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " سەرەڕای پشتگیریم بۆ پێدانی هەل بەم حکومەتە نوێیەی سووریا، بەڵام چاوپۆشی ناکەم و ڕازی نابم بە هیچ هێرشێکی بێ پاساو دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان، کە هێزی سەرەکی بوون لە لەناوبردنی خەلافەتی ڕێکخراوی داعش و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هاوپەیمانێکی بەهێزمان بوون.
لیدزی گراهام لە ساڵی ٢٠٢٩ شدا ئەو کۆمەڵێک سیانتۆری تری ئەمەریکە فشاریان خستەسەر ترەمپ بۆ ئەوەی تورکیا راگرێت لە رۆژئاوای کوردستان و ئەوەبوو کە ئەمان ترمپیان ناچار کرد فشار لە تورکیا بکات ، تورکیا سەری کانێ و گرێ سپی داگیرکردبوو.