دوو بەرپرسی ئەوروپا: لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران


بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز دوو بەرپرسی ئەوروپا ڕایانگەیاندوە کە ئەگەری هەیە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران بە شێوەیەکی سنوردار. 

چوار شەممە، ١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، دوای چۆڵکردنی بنکەی ئاسمانی عودەید لە قەتەڕ لە لایەن سەربازەکانی ئەمریکاوە ئەمڕۆ، دوو بەرپرسی ئەوروپاش بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە کە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری هەیە ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران.

بە پێی زانیارییەکانی میدیای ئەمریکی، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بۆ سەر ژمارەیەک ئامانجی دیاریکراوە، لەوانە بنکە و بارەگا ئەمنییەکان، پڕۆگرامی ئەتۆمی و سیستەمی مووشەکی بالیستی. 
 
دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکان لە ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار هەڕەشەی لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردوە کە لە بەرامبەر بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران هێرش دەکەنە سەریان، ئێرانیش لە وەڵامدا دەڵێت " کە ئەوان ئامادەی شەڕن و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەنە ئامانج" .




PM:10:03:14/01/2026