کۆشکی سپی: ئێران لە سێدارەدانی ٨٠٠ کەسی راگرتوە


وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت "بە هۆی هۆشداریەکانی سەرۆکی  ئەمریکا، ئێران ٨٠٠ سزای لە سێدارەدانی ڕاگرتوە" و بە وردی چاودێری دۆخی ئێران دەکەین.

پێنج شەممە، ١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، کارۆڵاین لێڤێت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "سەرۆک ترەمپ ھۆشداری توندی دایە بەرپرسانی ئێران و هەموو بژاردەکان لەسەر مێز بۆ سەرۆک کۆمار ماونەتەوە، بەهۆی هۆشداریەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئێران ٨٠٠ سزای لە سێدارەدانی ڕاگرت و پەیوەندیی و گفتوگۆمان لەگەڵ ئێران ھەبووە و بە وەردی چاودێری بارودۆخی ئێران دەکەین". 

هەروەها وتەبێژەکەی کۆشکی سپی ووتی  "دۆناڵد ترەمپ، هۆشداری توندی داوەتە تاران ئەگەر بەردەوام بێت لە کوشتنی خۆپیشاندەران ئەوا ئەنجامی قورسی دەبێت".

دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکان لە ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار هەڕەشەی لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردوە کە لە بەرامبەر بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران هێرش دەکەنە سەریان، ئێرانیش لە وەڵامدا دەڵێت " کە ئەوان ئامادەی شەڕن و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەنە ئامانج".





PM:10:51:15/01/2026