لێندزی گراهام: ترەمپ مەیلی هێرشکردنی بۆ سەر ئێران هەیە

‌لیندزی گراهام- سیناتۆری کۆمارییەکان

سیناتۆری پارتی کۆمارییەکان، ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن سەرۆکی ئەمریکا پەشیمان بوبێتەوە لە هێرشکردنە سەر ئێران و دەڵێت "دۆخەکە بە تەواوی پێچەوانەیە".

پێنج شەممە، ١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان، لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی "هەموو مانشێتەکان لە نادروستی زیاترن، هەلومەرجی دەوروبەری ئەو ڕێوشوێنە پێویست و چارەنوسازە دەبێت لە دژی ڕژێمی خراپی ئێران بگیرێتەبەر، هیچ پەیوەندییەکی بە ئیرادەی سەرۆک ترەمپەوە نییە".

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ترەمپ رایگەیاند هێرش ناکەنە سەر ئێران چونکە بیستویەتی لە سێدارەدانی ڕاگرتوە، ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمریکا وا خوێندنەوەی بۆکرا کە ئەمریکا نایەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران، بۆیە سیناتۆرە ئەمریکیەکە لە کۆتاییدا بۆ ئەم خوێندنەوانە دەڵێت  "تەواو پێچەوانەکەیە،چاوەڕوان بن".




PM:11:51:15/01/2026