گروپە چەکدارەکانی عێراق: ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، ئێمەش هێرش دەکەینە سەر ئەمریکا


گروپە چەکدارەکانی عێراق، کە سەر بە بەرەی مقاومەن و خۆیان بە هاوپەیمانی ستراتیژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانن، هۆشداری دەدەنە ئەمریکا کە ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئێران ئەوا ئەمانیش هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق. 

شێخ کازم فەرتووسی، وتەبێژی کەتائیب سەیدولشوهەدا، بە میدیاکانی راگەیاند "ئەگەر جەنگەکە دەستپێبکات، وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا راستەوخۆ دەبێت، بەڵام ئێمەش وەک لایەنە عێراقییەکان بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق دەکەینە ئامانج، پێمان وایە ئەو بنکانە دژی ئێران بەکاردەهێندرێن، ئەمەش وادەکات عێراق راستەوخۆ بچێتە ناو جەنگەکەوە، سەرەڕای ئەوەی ڕەنگە سەرکردە سیاسییەکان ئەوەیان نەوێت".

دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکان لە ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار هەڕەشەی لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردوە کە لە بەرامبەر بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران هێرش دەکەنە سەریان، ئێرانیش لە وەڵامدا دەڵێت " کە ئەوان ئامادەی شەڕن و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەنە ئامانج".




AM:12:16:16/01/2026