فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سور و مانگی سور لە بارەی ژیانی شەش
کارمەندیەوە لە ئێران ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردوەتەوە کە باس لەوە دەکات یەکێک لە
کارمەندەکانی گیانی لە دەستداوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فیدراسیۆنی
نێودەوڵەتی خاچی سور و مانگی سوری نێوەوڵەتی، لە ماوەی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکاندا
لە ئێران، کارمەندێکیان بە ناوی ئەمیر عەلی لەتیفی لە کاتی ئەرکدا لە پارێزگای
دیلان لە باکوری ئێران کوژراوە و پێنج کارمەندی دیکەشیان بریندارن.
فیدراسیۆنی
خاچ و مانگی سوری نێودەوڵەتی، تۆڕێکی مرۆییە لە جیهاندا کە لە زیاتر لە ١٩١ وڵاتدا
بوونیان هەیە و کاریان تێدا دەکەن، ١٧ ملیۆن کارمەند و خۆبەخشی هەیە.
لە ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، خۆپیشاندان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی
پێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە، ئامارە
نافەرمییەکان باس لە کوشتنی زیاتر لە ١٢ هەزار کەس دەکەن، جگە لە برینداربوون و
دەستگیرکردن.