تۆم باراک: کاردەکەین بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سوریا

‌تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە بارەی دۆخی سوریاوە باس لە هەوڵ و کارە بەردەوامەکانی ئەمریکا دەکات کە چۆن هەوڵی ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەدەن.

هەینی، ١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا، هاوکات باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند "ئەمریکا لە پەیوەندییەکی نزیکدایە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریا و بەردەوامە، بە درێژایی کاتژمێر کاردەکات بۆ هێواشکردنەوەی دۆخەکە و ڕێگریکردن لە زیادبوونی ئاڵۆزیەکان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات".

لە ٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع بۆ گەڕەکە کورد نشینەکانی حەلەب دەستی پێکرد و لە ئێستادا هێرشەکان چڕتر بونەوە بۆ شاری دێرحافز. 




AM:10:38:16/01/2026