ماریا کۆرینا ماتچادۆ، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا، مەدالیای نۆبڵی ئاشتی کە پێی بەخشرابوو، لە کۆشكی سپی پێشکەشی دۆناڵد ترەمپی کرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردەوە "ماریا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کە بەدەستیهێنابوو، پێشکەشی منی کرد، وەک ستایشێک بەرامبەر ئەو کارانەی ئەنجاممداوە، ئەو هەنگاوە زۆر نایابە و ڕەنگدانەوەی ڕێزگرتنی هاوبەشە، سوپاس ماریا ".
لەگەڵ ئەوەی ترەمپ یەکێک بوو لە بەربژێرەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥، بەڵام ماریا کۆرینا ماتچادۆ، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خەڵاتەکەی بە دەست هێنا.