بە گوێرەی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو حەوت منداڵ دیکە لە میانەی ئەو ناڕەزایەتییانەی کە ئێران تۆمار کراوە، بەمەش کۆی قوربانیانی ئەم گرووپە منداڵە گەیشتووەتە ٢١ منداڵ .
ڕێکخراوی ماڤی مرۆڤی هەنگاو لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە کە لە خۆپشاندانەکانی ئێران تا ئێستا ٢١ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
ناوی ئەو منداڵانەی کوژراون کە بریتین لە: ئەمیر محەمەد عەربابوری و میلینا ئەسەدی، دوو منداڵی کورد؛ سام ئەفشاری و ئەبولفازل حەیدەر موسلو، دوو منداڵی تورک؛ محەممەد قاسم ڕوستا، منداڵێکی خەڵکی لوڕستان؛ و دوو منداڵی دیکە بە ناوەکانی مێهراب گۆڵستانی و ئەمیرسالار بەهمەنی نژاد کە لە کاتی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی شاری مەرڤدەشت و پارێزگاکانی فارس، کرماشان، ئیسفەهان و شاری کەرەج بە دەستی هێزەکانی ئێران کوژران.
پێنجشەممەی ڕابردوو، هەنگاو گیانلەدەستدانی پێنج هاوڵاتیی کوردی لە تارانی پایتەختی پایتەخت، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران ڕاگەیاند، ئەمە جگە لەوەی ناسنامەی ١٢ هاوڵاتیی کوردی ئاشکرا کرد کە سێیان ژن بووە، کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە تاران لە کاتی ناڕەزایەتییەکان کوژران.
ئاژانسی هەواڵی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، "هرانا" ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران گەیشتووەتە دوو هەزار و ٥٧١ کەس.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گیانلەدەستدانی دوو هەزار و ٤٠٣ خۆپیشاندەر و ١٤٧ کەسی پەیوەندیدار بە حکومەت و ١٢ کەس کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و ٩ هاوڵاتی مەدەنییان پشتڕاستکردووەتەوە کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا نەکردووە.
ناڕەزایەتییەکان لە ئێران لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد و ئێستا زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە و بەشدارییەکی بەرچاو لە شارە گەورە و بچووکەکانی سەرتاسەری وڵاتدا هەیە.
ماوەی دە رۆژە هێڵی تەلەفۆن و ئینتەرنێت لە سەرتاسەری وڵات لە وەڵامی خۆپیشاندانەکاندا پچڕاوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە زیانی گیانی و دەستگیرکردنی بەربڵاوی خۆپیشاندەران و وەڵامدانەوەی سەرکوتگەرانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکەن.
ناڕەزایەتییەکان لەسەر قەیرانی ئابووری، داڕمانی دراو، هەڵاوسان، و بژێوی ژیان دەستی پێکرد، بەڵام درێژبووەتەوە بۆ داخوازییە سیاسییەکان.