ڕوانگەی سوری: دەنگی تەکبیرات لە مزگەوتی گەڕەکەکانی ڕەقەوە دێت

‌ئەرشیف، ڕامی عەبدولڕەحمان- بەڕێوبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بارەی دۆخی ڕەقەوە باس لەوە دەکات، کە جگە لە پێکدادانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و گروپە چەکدارەکانی سەر بەشەرع، لە ناو گەڕەکەکانی ڕەقەوە چەکدارانی سەر بە هۆزەکانیش شەڕ دەکەن. 

یەک شەممە، ١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند "گەڕەکەکانی ناو جەرگەی ڕەقە بوونەتە مەیدانی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە، لە مزگەوتەکانی گەڕەکی سەیف ئەلدەوڵە دەنگی تەکبیر دەبیسترێت، کە ئەمەش نیشانەیە بۆ قووڵبوونەوەی ململانێکان و توندبوونی گرژییەکان لەناو شارەکەدا".

شاری ڕەقە پایتەختی داعش بوو، لە ساڵی ٢٠٢٧ لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە، شارەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکرا و لەو کاتەوە تا ئێستا هەسەدە بەڕێوەی دەبرد. 




PM:04:52:18/01/2026