دەسەڵاتدارانی ئێران دوای زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لە بڕینی ئینتەرنێت، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی سنوردار لە چەند دامەزراوەیەک ئینتەرنێت چالاککراوە.
یەک شەممە، ١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بە پێی چەند ڕاپۆرتێکی هەواڵی، چەند دامەزراوەیەک لە تاران توانیویانە ئینتەرنێت بەکاربهێنن، لە کاتێکدا هەتا ئێستا تۆڕەکانی پەیوەندیکردن چالاک نەکراونەتەوە و هاوڵاتیان ناتوانن بەکاریبهێنن.
لە ٨ ئەم مانگەوە هێڵەکانی پەیوەندی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بچڕێندران و ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو پەیوەندی تەلەفونی بۆ دەرەوەی ئێران چالاک کرایەوە و دوێنێش خزمەتگوزاری نامەناردن بەردەست بوە.
لە ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەست پێکردوە و تا ئێستا بە پێی ئامارە نافەرمیەکان زیاتر لە ١٢ هەزار کەس کوژراون و بە هەزارەها کەسیش بریندار و دەستگیرکراون.