بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەم ئێوارەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە تەلەفۆن لەسەر چەند پرسێک قسەیان کردوە.
پێنج شەممە، ٢٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی تورکیا بڵاویکردەوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ئەردۆغان بە پزیشکیانی وتوە لە نزیکەوە چاودێری ئەو ڕووداوانە دەکات كە لە ئێران دەگوزەرێن، "تورکیا گرنگی بە ئارامی و سەقامگیریی ئێران دەدات و هیچ کاتێک بە ئەرێنی لە سیناریۆکانی دەستوەردانی دەرەکی بۆ سەر ئێران ناڕوانن".
ئەردۆغان جەختی لەوە کردوەتەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکان و رێگریکردن لە هەڵکشانی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، لە بەرژەوەندیی تورکیادایە.