لە زیندانی ئەتقان دوو هەزار چەکداری داعش ئازادکران

دوای کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ناوچەکانی دەوروبەری زیندانی "ئەقتان" لە شاری رەققە، کە ئەرکی پاراستنی ئەو زیندانەیان لە ئەستۆ بوو، بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە تێکچوو.

بەگوێرەی ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، کۆمەڵێک لە کەسوکاری چەکدارانی داعش و لایەنگرانیان هێرشیان کردووەتە سەر زیندانەکە و دەرگاکانیان بۆ دەستگیرکراوەکان واڵا کردووە.

بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە ٢٠٠٠ دەستگیرکراو لە زیندانی ئەقتان ئازاد کراون.  زۆربەی ئەم کەسانە لە "مەترسیدارترین" چەکدار و سەرکردەکانی داعش بوون، کە پێشتر بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستبەسەر کرابوون. 

میدیاکانی ڕۆژئاوا، ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوسۆزییەکی زۆر لەلایەن هۆزە عەرەبەکانی ناوچەکە بۆ دەستگیرکراوەکان هەبووە، چونکە بەشێکی زۆری زیندانییەکان خەڵکی ناوچەکە و سەر بەو هۆزانەن. لە ئێستادا ئەو هۆزانە پشتیوانی گروپە چەکدارەی سووریا دەکەن و ئازادکردنی ئەندامەکانیان وەک دەستکەوتێک دەبینن. 





PM:02:57:23/01/2026