میدیا ناوخۆییەکانی سوریا بڵاویانکردوەتەوە "هێزە ئەمنیەکانی سوریا ١٢٦ زیندانی داعشیان ئازادکردوە، چونکە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە".
شەممە، ٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، میدیا ناوخۆییەکانی سوریا هەواڵی ئازادکردنی ١٢٦ زیندانی داعشیان بڵاوکردەوە لە زیندانی ئەقتان، بە "هۆکاری" ئەوەی تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە، بە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو کەسانە ڕابگەیەنن و باسی هەبوونی کارەکانیان بکەن.
بەر لە ٦ کانوونی دووەمی ئەم ساڵ زیندانەکانی داعش لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە بوون، بەڵام لە دوای هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع، ئێستا زیندانەکانی داعش و کەمپی هۆل کە تایبەت بوو بە خێزانی داعشەکان لەژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرعدان.