میدیاکانی ئیسرائیل: باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە سوریا دەکرێتەوە


میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن کە بەم زوانە ئیسرائیل و سوریا  بە نێوەندگیری ئەمریکا لە پاریس کۆدەبنەوە و تا کۆتایی ئەم ساڵ ئیسرائیل باڵیۆزخانە لە سوریا دەکاتەوە.

یەک شەممە، ٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بە پێی هەواڵەکانی میدیای ئیسرائیل بەم زووانە بۆجاری دووەم ئیسرائیل و سوریا لە پاریس کۆدەبنەوە بەمەبەستی تەواوکردنی رێککەوتننامە ئەمنیەکەی نێوانیان.

هەروەها ئاماژە بوە دەکرێت کە  دانوستاندنەکان لەنێوان هەردوولادا بەردەوامدەبێت لەسەر پڕۆژە ستراتیژیەکانی نێوانیان لەو ناوچانەی کە لەنێوان هەردوولادایە و بە "ناوچەی داماڵراو" دادەنرێت، بڕیارە تاکو کۆتایی ئەمساڵ باڵیۆزخانەی ئیسڕائیل لە سوریا بکرێتەوە و سوریاش بەم نزیکانە بچێتە نێو پەیماننامەی ئیبراهیمیەوە.




PM:05:40:25/01/2026