چالاکوانانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، باس لەوە دەکات کە زیندانییە داعشەکانی کەمپی هۆل دوای ئەوەی هێرشیان کردوەتە سەر پاسەوانەکانی کامپەکە هەڵهاتوون.
سێ شەممە، ٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، چالاکوانانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایانگەیاندوە، شەوی ڕابردوو دەیان کەس لە ژنان و منداڵانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتوون، ئەمەش دوای ئەوە هات خێزانەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حکومەتی کاتی شەرع.
بە پێی زانیارییەکان کاتی هێرشەکان پاسەوانەکان تەقەیان کردوە لە داعشەکان، بەڵام بەشێکی زۆریان توانیویانە بۆ شوێنێکی نادیار، ئێستا "لە ناو کەمپەکەدا گرژی هەیە".
دوای هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع لە ٦ کانوونی دووەمەوە بۆ سەر ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدا بوون، زیندانی و کەمپەکانی داعش ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرعدان.