لیندسی گراهام: هەوڵەکانی سەرۆک ترەمپ بەرهەمدار بوبێت لانیکەم لە کورتخایەندا

لیندسی گراهام ئاشکرای دەکات  پێدەچێت هەوڵەکانی سەرۆک ترەمپ بەرهەمدار بوبێت لانیکەم لە کورتخایەندا و دەشڵێت" کۆنگرێس لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو لایەنە هەرێمایەتیانەی دژی هاوپەیمانە کوردەكانمان جوڵە دەكەن".

لیندسی گراهام، لە سەكۆی "ئێكس" نوسویەتی" لەگەڵ سەرۆک ترەمپ و وەزیری دەرەوە روبیۆ قسەم کرد و هەوڵەکانیان بۆ سەقامگیرکردنی سووریا بەرز دەنرخێنم. پێدەچێت هەوڵەکانی سەرۆک ترەمپ لانیکەم لە کورتخایەندا بەرهەمدار بوبێت. ئیدارەی ترەمپ زۆر کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری نەک ئەو ئاژاوەگێڕییەی کە بۆی ماوەتەوە."

ڕاشیگەیاندووە" من هانی هاوبەشە ناوچەییەکان دەدەم پەیامی سەرۆک ترەمپ بەهێز بکەن کە ئێمە پێویستمان بە سەقامگیری هەیە نەک شەڕ. وەزیر روبیۆ چالاکانە بەشداری ئەم هەوڵە دەکات. نە ناوچەکە و نە جیهان پێویستی بە خوێنڕێژی تر لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا نییە".

بۆ سەرۆک ترەمپ و وەزیر روبیۆ" كارێكی باشتان كرد، کۆنگرێس لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ یارمەتیدانی پاراستنی سەقامگیری و بەرپەرچدانەوەی ئەو لایەنە هەرێمایەتیانەی زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەیەنن، لەڕێی جوڵەكردن دژی هاوپەیمانە متمانەپێکراوەکانی وەک کورد".

ئاماژەی بەوەشداوە، سعودیە پێگەیەکی ناوازەی هەیە و دەتوانێت کاریگەری لەسەر حکومەتی سووریا بكات، هیوادارم ئەو کاریگەرییە بۆ چاکەی ناوچەکە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەکاربهێنێت. سوپاس بۆ تۆ سەرۆک ترەمپ بۆ سەرکردایەتیت".

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمە دووەم پۆستە ئەو کۆنگرێسمانە کە کۆماریە و نزیکە لە ترەمپ لەمرۆدا رایگەیاندووە.



PM:10:42:27/01/2026