ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا هیوای دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ کورد دەخوازێت


ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەری ویلایەتی نیبراسکا "دۆن بێیکن" رایگەیاند" پشتگیری گەرم و ڕاشکاوانەی خۆم بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی ڕادەگەیەنم".

بێیکن لە پۆستێکی کاریگەردا لەسەر سەکۆی (X) نووسیویەتی " "کوردەکان شایستەی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیانن. من لە عێراق لەگەڵیان کارم کردووە، ئەوان هاوڕێی ڕاستەقینەی ئێمە بوون کە یارمەتی زۆرێک لە ژنان و پیاوانی سوپای ئەمریکایان داوە بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە."

ئەم پۆستە گەرمە وەک وەڵامێک بوو بۆ کۆمێنتێکی "ئەلێکس بلیتساس"ی شیکەرەوەی ئەمنی، کە پەردەی لەسەر دووڕوویی ناوچەیی لادا و وتبووی"هەمووان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس لە 'چارەسەری دوو دەوڵەت' بۆ فەلەستین دەکەین، بەڵام کاتێک دێتە سەر کورد... دووڕووییەکە بێ سنوور دەبینم".

دۆن بێیکن، کە جەنەڕاڵێکی خانەنشینکراوی هێزی ئاسمانی ئەمریکایە و پێشتر سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی سایبەری بووە، ئەزموونی خزمەتە سەربازییەکەی خۆی لە عێراق قووڵاییەکی سۆزداری لەلا دروستکردووە بەرامبەر کورد و دەشڵێت" هاوپەیمانێکی وەفاخوازن کە شایستەی پێگەی شایستەی خۆیانن لەژێر تیشکی خۆردا!".




AM:12:17:28/01/2026