عێراقچی: پەیوەندیمان بە نێردەکەی ترەمپەوە نەکردووە

وەزیری دەرەوەی ئێران، بە فەرمی دەنگۆکانی بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا ڕەتکردەوە. ڕایگەیاند'' لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان ئەو و "ستیڤن ویتکۆف"، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام نەدراوە.'' و جەختی کردەوە کە تاران داوای هیچ دانوستانێکی لەو شێوەیەی نەکردووە.

عەباس عێراقچی، ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای نەبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ، بەڵام هەندێک وڵات وەک نێوەندگیر لە هەوڵ و ڕاوێژدان و پشتڕاستی کردەوە کە ئێران لەگەڵ ئەو لایەنە نێوەندگیرانە لە پەیوەندیدایە، بەڵام پڕۆسەکە هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی دانوستانی فەرمی لەگەڵ واشنتن.

وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەخنەی لە بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە گرت و ڕایگەیاند'' هەڕەشەی سەربازی و دیپلۆماسی ناتوانن پێکەوە ئەنجامیان هەبێت هەر دانوستانێک دەبێت لە پێگەیەکی "یەکسان" و لەسەر بنەمای ڕێزی یەکتر بێت.''

هاوکات، ئەمریکا هەڕەشەی شەڕێکی توند ئاڕاستەی ئێران دەکات و دەڵێت'' کەشتییەكی جەنگی جوانی تر ئێستا بەشێوەیەكی جوان بەرەو ئێران دەڕوات، هیوادارم رێككەوتن بكەن".



PM:02:33:28/01/2026