فرێدریش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی ئەگەری لێدان لە ئێران لەلایەن ئەمریکاوە دەڵێت " ئەو رژێمە چەند رۆژێکی ماوە".
چوار شەممە، ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، فرێدریش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند "رژێمێک کە تەنیا لەرێگەی تووندوتیژی و تیرۆرەوە دژی دانیشتووانەکەی خۆی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، چەند رۆژێکی کەمی ماوە، رەنگە ئەوە بابەتێکی چەند هەفتەیی بێت، چونکە ئەم رژێمە هیچ شەرعییەتێکی بۆ حوکمڕانیی وڵات نەماوە".
لە ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکردوە و بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی هەرانا کوشتنی زیاتر لە ٦ هەزار کەس پشتڕاست کراوەتەوە و ٤٣ هەزار کەسیش دەستگیرکراون.