لە بارەی رۆژئاواوە سیناتۆرێکی تری دیموکراتەکان پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی حکومەتەکەی دەکات


سیناتۆری دیموكراته‌كان، کریس کونز په‌یامێكی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات‌و داوا دەکات "پێویستە ئەمریکا بەردەوامبێت لەهاوبه‌شی‌و پشتیوانیی لەگەڵ هاوبەشە کوردەکانمان، به‌تایبه‌ت شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌".

رۆژی چوار شەممە کریس کونز سیناتۆری ئەمەریکی لە دیموکراتەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X دەڵێت "ئەمریکا دەبێت بەردەوامبێت لەوەستان‌و هاوبه‌شیكردن لەگەڵ هاوبەشە کوردەکان بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت"ئێمه‌ نیگەرانین لەبارەی دۆخی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەم بابەتە لەگەڵ سیناتۆرەکانی دیکەشدا باسده‌كه‌م، نابێت ئێمه‌ی ئه‌مریكی بکشێینەوەو ڕێگە بەپێشرەویی هێزە چەکدارەکانی سوریا بدەین، لەجیاتی ئەوە، پێویستە پشتیوانیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بکەین".

ئەو سیناتۆڕە داوای پاراستنی هەسەدە دەکات کە ڕوبەڕوی "گوشارێکی گەورە بونەتەوە، ئەوان شانبەشانی ئەمریکیه‌كان، خزمەتیانکردوە، ئەوان ڕاپەڕین‌و لەپێناو ئازادیدا جەنگان، زۆر گرنگە لەم ساتە هەستیارەدا بەجێیان نەهێڵین".

ئه‌و سیناتۆره‌ی دیموكراته‌كان پەیامێکی ڕونی ئاراستەی ئیدارەی ئەمریکا کردو وتی، "هیوادارم سەرۆک ترەمپ‌و سەرکردەکانی ئەم ئیدارەیە ئەو ڕاستییە بەرونی ببینن كه‌ ئێمە لێرە دەیزانین؛ واتە ئێمە لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا خاوەنی هاوپەیمانی کوردیی گرنگین‌و شایستەن‌و پێویستییان بەپشتیوانیی ئێمەیە".

پێشبینی دەکرێت لەم هەفەتەیەدا گراهام و ژمارەیەک لە کۆنگرێسمانەکان لە هەردوو حزب؛ کۆمارییەکان و دیموکراتەکان پرۆژەی یاسای پاراستنی کورد ئامادە بکەن و لە کۆنگرسدا بڕیاری لەسەر بدەن.





PM:12:55:29/01/2026