بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) بڵاویکردەوە کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکە هانگاویان ناوە و سوپای پاسدارانیان وەک ڕیکخراوێکی تیرۆرستی ناساندوە.
پێنج شەممە، ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند "سەرکوتکاری ناتوانێ بێ وەڵام بمێنێتەوە، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئێستا هەنگاوێکی یەکلاییکەرەوەیان نا، بە ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی".
ئەم بەرپرسەی یەکێتی ئەوروپا وتویەتی "هەر رژێمێک هەزاران کەس لە گەلی خۆی بکوژێ، کار بۆ لەنێوچوونی خۆی دەکات".
ئەم بڕیارە رێگا بە وڵاتانی ئەوروپا دەدات کە تەواوی دارایی و سەرمایەکانی ئەو هێزە لە ئەورووپا سڕ بکەن، چوونە ناو خاکی ئەورووپا لە ئەندامانی قەدەغە بکەن و هەر جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی سەر بە سوپای پاسداران بە "تاوانی تیرۆریستی" هەژمار بکرێ.