وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ یەکێتی ئەوروپا: هەڵەیەکی گەورەتان کردوە

‌عەباس عراقچی- وەزیری دەرەوەی ئێران

دوای ئەوەی  یەکێتی ئەوروپا سوپای پاسدارانی کردە لیستی تیرۆرەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) هێرش دەکاتە سەر یەکێتیەکە و دەڵێت "هەڵوێستی ئێستای یەکێتی ئەوروپا زیانێکی قووڵ بە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەگەیەنێت".

پێنج شەممە، ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند "ئەوروپا سەرقاڵی هەڵکردنی بڵێسەی ئاگرەکەیە، دوای ئەوەی لەسەر فەرمانی ئەمریکا بەدوای گەڕانەوەی سزاکاندا دەگەڕێت، ئێستا هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی دیکە دەکات بە دەستنیشانکردنی سەربازی نیشتمانیمان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی".

وەزیرەکەی ئێران یەکێتی ئەوروپا بە دوو ڕوو پێناسە دەکات و وتویەتی "گرتنەبەری سفر ڕێوشوێن لە وەڵامی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەزە و لەگەڵ ئەوەشدا پەلەکردن لە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، کاری پەیوەندییە گشتییەکانی ئەوروپا بە شێوەیەکی سەرەکی هەوڵدەدات ئەوە بخاتە ڕوو کە ئەو ئەکتەرە لە دابەزینێکی توندایە".

عەباس عراقچی لە بارەی هەڵگیرسانی شەڕ لە ئێران و کاریگەریەکانی نوسیویەتی "بە دڵنیاییەوە کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەسەر دەبێت بەهۆی شەڕێکی سەرتاسەری لە ناوچەکەماندا، لەنێویاندا کاریگەرییە گەورەکانی بەرزبوونەوەی نرخی وزە، هەڵوێستی ئێستای یەکێتی ئەوروپا زیانێکی قووڵ بە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەگەیەنێت".

ئەم بلاوکراوەیەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت کە ئەم ئێوارەیە کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند "سەرکوتکاری ناتوانێ بێ وەڵام بمێنێتەوە، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئێستا هەنگاوێکی یەکلاییکەرەوەیان نا، بە ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی".




PM:08:12:29/01/2026