وەزارەتی ناوخۆی سوریا داوا لە کارمەندانی وەزارەتەکەی لە سەردەمی بەشاردا دەکات لە دێرەزۆرو حەسەکەو رەقە پەیوەندی بکەنەوە

وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە راگەیاندنێکدا داوا لە کارمەندانی وەزارەتەکەی دەکات لە پارێزگاکانی دێرەزوور و رەقەو حەسەکە کە لەسەردەمی حکومی بەشار ئەسەد هەڵگەڕاونەتەوە لەو رژێمە، پەیوەندی بکەنەوە بە وەزارەتەوەو خۆیان ناونووس بکەن.

لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی ناوخۆی سوریادا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوانەی پێشتر دەرفەتیان نەبوو بەدەم ئەم بانگەواوزەوە بچن، ئێستا دەتوانن لە رێگای ئەلکترۆنیەوە پەیوەندی بکەن، تا رێوشوێنە یاساییەکانی وەرگرتنەوەیان تەواو بکرێت.

ئەو پارێزگایانەی کە لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی ناوخۆی سوریادا هاتووە، ئەو پارێزگایانەن کە دوانیان رەقەو دێرەزوور پێشتر لە ژێر دەستی هەسەدادا بوون و ماوەی ١٠ رۆژە کەوتنەتە دەست سوپای سوریا، هەرچی پارێزگای حەسەکەیە لە ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە کاتێکدایە بەپێی رێککەوتنی نێوان هەسەدەو حکومەتی کاتی سوریا وەزارەتی ناوخۆ و ئەمنی سوریا دەگەڕێنەوە بۆ چوار گۆشەی ئەمنی لە حەسەکە، هەسەدە ئاماژە بەوە دەکەن " بە کاتی دەگەڕێنەوە"، بەلآم حکومەتی کاتی تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی رانەگەیاندووە.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا لەگەڵ ئەوەی هێزێکی ئەمنی فراوانی هەیە، هاوکات ئەو مەرسومەی شەرع لە بارەی پێدانی ناسنامەی سوری بە کورد لە رێگای وەزارەتی ناوخۆوە، ئەنجام دەدرێت.

دەقی نوسراوە فەرمییەکەی وەزارەتی ناوخۆی سوریا.. 





PM:04:53:31/01/2026