دۆناڵد ترەمپ بڕیاری هێرش بۆ سەر ئێران دەدات

سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە و جیهان چاوڕێییە سەرچاوەکان ڕاینگەیاند'' ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش دەکاتە سەر ئێران.'' 

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان و ڕاپۆرتە میدیاییەکان دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە و بەرەبەیانی یەکشەممە ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، وەک وادەی ئەگەری بۆ وەشاندنی گورزە سەربازییەکە دیاریکراوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، واشنتۆن بە شێوەیەکی نهێنی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە ئاگادار کردووەتەوە کە لە ئامادەباشی تەواودا بن، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئامادەکارییە لۆجیستییەکان کۆتایییان هاتووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات کە مەبەستی سەرەکی ترەمپ لەم هەنگاوانە تەنها جەنگ نییە، بەڵکو ناچارکردنی ئێرانە بۆ گەڕانەوە سەر مێزی دانوستان. 

هاوکات، کۆشکی سپی دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم فشارە سەربازییە توندەوە، تاران ناچار بکات ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکات کە لە بەرژەوەندی سیاسەتەکانی ئەمەریکادایە.

لە بەرامبەردا، ئێران پەیامێکی توندی ئاڕاستەی واشنتۆن کردووە. عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران، ڕایگەیاندووە'' جوگرافیای جەنگەکە سنووردار نابێت و پلانێکیان بۆ هێرشی پێچەوانە ئامادە کردووە.''

 تاران جەخت دەکاتەوە کە نەخشەی هێرشەکەیان ئاشکرا کردووە و لە خاڵە هەستیارەکانەوە وەڵامی هەر جووڵەیەک دەدەنەوە.




PM:08:43:31/01/2026