یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەم ساڵ دیاریکرا


ناوەندی فەلەکناسی نێوەدەوڵەتی بە پێی پێشبینیە فەلەکییەکانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنج شەمممە، ١٩ شوباتی ٢٠٢٦، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

یەک شەممە، ١ شوباتی ٢٠٢٦، بە پێی بڵاوکراوەیەکی ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی، زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی سێشەممە، ١٧ شوباتی ٢٠٢٦، چاودێریی بینینی مانگ دەکەن، بەڵام بەپێی هەموو پێوەرە فەلەکییەکان، بینینی مانگ لەو رۆژەدا لە تەواوی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مەحاڵە، چ بە چاوی ئاسایی بێت یان تەلیسکۆپ.

ناوەندەکە هۆشداری دەدات کە لەوانەیە هەندێک کەس بەهەڵە بانگەشەی بینینی مانگ بکەن، چونکە لەو ئێوارەیەدا هەسارەی ڤینۆس (زەهرە) لە نزیک شوێنی مانگ دەبێت و رەنگە لەگەڵ مانگی نوێ تێکەڵ بکرێت.
 




PM:05:54:01/02/2026