ئاژانسی هەواڵیچالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران (هەرانا) نوێترین
ڕاپۆرتی لە بارەی ژمارەی قوربانییەکانی
خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردەوە.
یەک شەممە، ١
شووباتی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی
مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند "تا ئێستا کوژرانی ٦ هەزار و ٧١٣ کەس لە
خۆپێشاندانەکاندا بە بەڵگەوە پشتڕاست کراوەتەوە و بەدواداچوون بۆ پرسی
کوژرانی ١٧ هەزار و ٩١ کەسی دیکە دەکەن کە هێشتا بەڵگەی تەواو لەبارەیانەوە
کۆنەکراوەتەوە".
سەبارەت بە
ژمارەی بریندار و دەستگیرکراوەکان، ئەو ئاژانسە بڵاویکردەوە "١١ هەزار و ٢١ کەس
بریندار بوون کە برینی بەشێکیان سەختە، هەروەها ٤٩ هەزار و ٧٠ خۆپێشاندەر لە شارە
جیاوازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون".
٢٨
کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، خۆپیشاندانەکان لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە دەستی پێکرد و
دواتر گوازرایەوە بۆ شارەکانی دیکەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تا ئێستا
ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن.