دوای قسەکانی رێبەری باڵای ئێران سەبارەت بەوەی کە " ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات شەڕێکی ناوچەیی دەستپێدەکات"، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت" ئەگەر ئێران رێککەوتن نەکات ئەوە جیهان بەمزوانە دەیبینێت هێرشی ئەمریكا شەڕێكی ناوچەیی هەڵدەگیرسێنێت یان نا".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە وەڵامی خامنەیی رێبەری باڵای ئێرانی کە وتی" ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەگەری هەیە شەڕێکی ناوچەیی هەڵبگیرسێت"، ڕایگەیاند" ئەو جۆرە لێدوانانە پێشبینیکراون".
ترەمپ بە ئاماژە بە ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا " گەورەترین و بەهێزترین کەشتی لە جیهاندا" لە نزیک ئێران جێگیر کردووە و دەشڵێت" هیوادارین بگەینە ڕێککەوتن".
ناوبراو هۆشداری دا کە ئەگەر هیچ ڕێککەوتنێک نەکرێت، "ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئایا پێشبینییەکەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ڕاست بووە یان نا( شەڕێکی ناوچەیی هەڵدەگیرسێت یان نا).
قسەكانی ترەمپ دوای ئەوە دێت، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران دوێنێ لە لێدوانێكدا وتی"، ئەگەر ئەمجارە ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ئێران، شەڕێكی ناوچەیی لێدەكەوێتەوە".