سوپاسالاری ئێران: هیچ ئەمریکیەک پارێزراو نابێت

‌عەبدولڕەحیم موسەوی- سوپاسالاری ئێران

سوپاسالاری ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا ئەگەر هێرش بکەنە سەریان و دەڵێت "بچووکترین هەڵەی دووژمن، رێگای ئێمە بۆ هەر هەنگاوێک دەکاتەوە".

دوو شەممە، ٢ شوبات ٢٠٢٦، عەبدولڕەحیم موسەوی، سوپاسالاری ئێران، لە کاتی سەردانیکردنی یەکەیەکی تایبەتی هێزە چەکدارەکانیان ڕایگەیاند "ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێران، ئەو کات هیچ ئەمریکییەک لە ئاسایشدا نابێ و ئاگری جەنگ ناوچەکە، ئەمریکا و هاوپەیمانانی دەسووتێنێت".

سەرۆکی ئەمریکای  دوێنێ وتبوی "کەشتییەکی زۆر گەورە و بەهێزمان بەرەو ئەو شوێنە دەڕوات" لە وەڵامدا سوپاسالاری ئێران دەڵێت "هیچ کات ناتوانرێ وڵاتەکەی لە رێگەی سەربازییەوە گەمارۆ بدرێ، ''چونکە ئێران بەرفراوان و بەهێزە و دوای جەنگی ١٢ رۆژە، پێداچوونەوەمان بە سیستمی بەرگریدا کرد و ڕوومان کردووەتە ستراتیژیی هێرشبەری".

ئەو سوپاسالارەی ئێران لە کۆتایی قسەکانیدا هۆشداری دایە ئێران و وتی "وەڵامیان بۆ هەر هێرشێک خێرا و یەکلاییکەرەوە دەبێ، ئێران بە هیچ شێوەیەک چاو لەسەر دووژمن هەڵناگرێ و بۆ وەڵامدانەوە و لێدانی زلەیەکی تووند، ئامادەیی تەواومان هەیە".
 
یەکێک لە بابەت گەرمەکانی ڕۆژ لە جیهاندا ئێستا پرسی هێرشکردنە سەر ئێرانە لە لایەن ئەمریکاوە. 
 




PM:02:30:02/02/2026