سەرۆک کۆماری ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە بارەی هەنگاونان بۆ دانوستاندنەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دەڵێت "وەزیری دەرەوەم ڕاسپاردوە لەسەر بنەمای شکۆ ئامادەکاری بکات بۆ دانوستاندنەکان".
سێ شەممە، ٣ شوبات ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند "لە ژێر ڕۆشنایی داواکاریی حکومەتە دۆستەکانی ناوچەکە بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانوستاندن، فەرمانم بە وەزیری دەرەوە کردووە، ئەگەر کەشێکی گونجاو و دوور لە هەڕەشە و چاوەڕوانیی نالۆژیکی هەبێت، زەمینەی دانوستاندنێکی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای شکۆ، حیکمەت و بەرژەوەندی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دابین بکات".
ئەم پەیامەی سەرۆکی ئێران لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات ئەگەر هاتوو دانوستاندنەکانیان شکستی هێنا و بۆ ئەو مەبەستەش چەند کەشتیەکی سەربازی ڕاوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە.