میدیاکانی ئێران باس لەوە دەکەن کە ڕۆژی هەینی دانوستاندنهكانی ئێران و ئهمریكا دهستپێدهكات و عراقچی و ویتكۆف سهرپهرشتی دهكهن و وەزیری دەروەی ئەمریکاش دەڵێت "ئەگەر ئێرانیەکان کۆبونەوەیان دەوێت، ئامادەین".
چوار شەممە، ٤ شوبات ٢٠٢٦، لە دوای ڵیدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و جوڵاندنی کەشتیە سەربازییەکانی بۆ نزیکی ئێران، میدیا فەرمییەکانی ئێران ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە کە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤن ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆژی ههینی له عوممان كۆدهبنهوه و دانوستاندنهكان هاوشێوهی گهڕی پێشووتر دهبێت.
ئەمڕۆ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە کۆبونەوەکانی واشنتن و تاران وتی "ئەگەر ئێرانییەکان کۆبوونەوەیان دەوێت، ئامادەین" باسی لەوەشکرد ناوەڕۆکی کۆبونەوەکان لەسەر پرسی ئەتۆمی و پڕۆگرانی موشەکی و گروپەکانی سەر بە ئێران دەبن.
لە مانگی نیسان تا حوزەیرانی ٢٠٢٥، چەند کۆبونەوەیەکی دیپلۆماسی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەڕێوەچوو، بەڵام بە هۆکاری جەنگی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران و هێرشی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان کۆبونەوەکان کۆتاییان پێهات.