پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە کۆبونەوەی ڕۆژی هەینی نێوان ئەمریکا و ئێران بە هۆکاری ئەوەی "ئێران ڕەتیکردوەتەوە بچێتە ناو کۆبونەوەیەکەوە کە بابەتە نا ئەتۆمییەکان وەک مووشەکە بالیستییەکان و رۆڵی هەرێمی لەخۆ بگرێت" هەڵوەشاوەتەوە.
چوار شەممە، ٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦،، پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردوە بەرپرسانی ئەمریکا پەیامێکی یەکلاکەرەوەیان ئاراستەی تاران کردووە و پێیان راگەیاندوون کە "کە واشنتن سازش لەسەر شوێن و شێوازی دیاریکراوی دانوستانەکان ناکات".
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ئێران ڕەتیکردەوە بچێتە ناو گفتوگۆیەکەوە کە بابەتە "نا ئەتۆمییەکان وەک مووشەکە بالیستییەکان و ڕۆڵی هەرێمی لەخۆ بگرێت"، هەروەها داوای گۆڕینی شوێنی دانوستانەکانی کردبوو.
بەر لە هەڵوەشاندنەوەی کۆبونەوەکە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی کۆبونەوەکەی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند "ئێراانییەکان سەرەتا بە شێوازێکی دیاریکراو بۆ گفتوگۆکان رازی بوون، بەڵام دواتر رای خۆیان گۆڕی"
بڕیاربوو ڕۆژی هەینی لە عومان دانوستاندنەکان لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دەست پێبکەنەوە.
لە مانگی نیسان تا حوزەیرانی ٢٠٢٥، چەند کۆبونەوەیەکی دیپلۆماسی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەڕێوەچوو، بەڵام بە هۆکاری جەنگی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران و هێرشی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان کۆبونەوەکان کۆتاییان