جەی دی ڤانس: ترەمپ ئەگەر بزانێت بژاردەی سەربازی تاکە ڕێگەیە ئەوا بەکاری دێنێت

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە "ترەمپ سەرەتا هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستان و ڕێگەی مەدەنییەوە بەرەو پێشەوە بچێت، بەڵام ئەگەر بزانێت بژاردەی سەربازی تاکە ڕێگەیە، ئەوا بەکاری دێنێت".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز، هەڵوێستی ئەمریکای بەرامبەر کۆماری ئیسلامی تاوتوێ کرد. ناوبراو لەو چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند کە "بڕیاردەری سەرەکی لە ئێران ڕێبەری کۆماری ئیسلامییە و سەرۆک کۆماریش زۆر گرنگ نییە".

بە وتەی ڤانس، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئەو کەسەیە کە ئەمریکا لە ڕێگەیەوە "لە پراکتیکدا" لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی. ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرۆک کۆماری ئێران لەم دواییانەدا فەرمانی بە عەراقچی کردبوو کە "ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکۆڵێتەوە".

ڤانس بە ئاماژەدان بەم جۆرە پەیوەندییە ناڕاستەوخۆیانە زیادی کرد: کاتێک تەنانەت ناتوانیت قسە لەگەڵ ئەو کەسە بکەیت کە لە ڕاستیدا وڵات بەڕێوەدەبات، ئەوە شتێکی سەیرە و ئەستەمە دانوستان لەگەڵ وڵاتێکی لەو شێوەیە بکرێت. وتی "ئەمە بە پێچەوانەی ئەگەری پەیوەندی تەلەفۆنی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ هاوتا ڕووسی یان چینییەکانیدایە".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" بێتوانایی لە قسەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێبەری دیفاکتۆی کۆماری ئیسلامی "نائاساییە" و "دیپلۆماسی قورس دەکات"و سەرەڕای ئەوەی هەموو بژاردەکانی هەیە، ترەمپ سەرەتا هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستان و ڕێگەی مەدەنییەوە بەرەو پێشەوە بچێت، بەڵام ئەگەر بزانێت بژاردەی سەربازی تاکە ڕێگەیە، ئەوا بەکاری دێنێت".




PM:03:34:05/02/2026