وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشداری توند دەدات بە ئەمریکا و ئاگاداریان دەکاتەوە کە ئێران بەهێزە و بۆ هەموو ڕێگایەک شەڕ یاخود دانوستاندن ئامادەیە.
پێنج شەممە، ٥ شوبات ٢٠٢٦، محەمەد ئەکرەمینیا، وتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند ''ئەوە سەرۆکی ئەمریکایە دەبێ لەنێوان دانوستاندن و جەنگ یەکێکیان هەڵبژێرێ، ئەگەر دووژمن جەنگ هەڵبژێرێ، ئێمە ئامادەیی تەواومان بۆی هەیە و دەستگەیشتن بە سەرجەم بنکە سەربازییەکانیان بۆ ئێمە کارێکی ئاسانە".
''ئەگەر جەنگێک ڕووبدات، هێرشەکانمان بە گشتی ناوچەکە و هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەگرێتەوە"، وتەبێژی سوپای پاسداران وا دەڵێت.
قسەکانی وتەبێژی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ بەرپرسانی تاران و ئەمریکا لە عومان کۆببنەوە و دانوستاندن بکەن.