وەزیری دەرەوەی ئێران، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانوستاندنیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ سبەینێ گەیشتە عومان.
پێنج شەممە، ٥ شوبات ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ گەڕێکی یەکەمی دانوستاندنەکانیان لەم ساڵدا لەگەڵ ئەمریکا گەیشتە عومان و سبەینێ لە شاری مەقسەت کۆدەبنەوە.
هەر لە بارەی کۆبونەوەکەی سبینێوە کارۆلاین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند "سبەی هەینی لە مەسقەتی پایتەختی سەڵتەنەی عوممان دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان شاندەکانی واشنتن و تاران بەڕێوە دەچێت".
وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە داوە، کە ئامانجی ترەمپ ئەوەیە بزانێت "ئایا دەکرێت رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت" و دیپلۆماسی چەقی گفتوگۆکانی سبەی دەبێت.
لە مانگی نیسان تا حوزەیرانی ٢٠٢٥، چەند کۆبونەوەیەکی دیپلۆماسی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەڕێوەچوو، بەڵام بە هۆکاری جەنگی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران و هێرشی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان کۆبونەوەکان کۆتاییان.